پەکەکە،هێزێک ئەرکی گەڕانەوەی شکۆی شکاوی کوردە

تاریق یوسفی

پەکەکە خەبات بۆ کەرامەتی شکاوی گەلێک دەکات کەبەسەدان ساڵە لە بواری کلتوری، مێژوی، سیاسی، دینی و هونەریەوە داگیرو کۆیلە کراوەو لە ناسنامەی ڕاستینەی خۆی دوریان کردوە.

واتە تێکۆشانی پەکەکە بۆگەڕانەوەی هەمووئەم بوارانەیە کە گەلێکی زیندوئیسپات دەکات وگەلی کورد بە دەستهینانی ئەم بوارانە دەتوانێت بڵێت من هەم.

زیاترلە سەدان ساڵە گەلی کورد خەبات دەکات بۆگەیشتن بە ئازادی بەڵام چون ئادرەسی گەشتنیان بە ئازادی هەڵە پێواوە هیچ کات پێی نەگەیشتوون، چون گەیشتن بە ئازادی لە بنەڕەتدا پێویستی بە جەوهەری ئازادی تێگەیشتن و فام کردنە، ئاخرناکرێت و نابێت ئێمە لە گوفتاردا باسی ئازادی بکەین کەچی لە کرداریشدا کۆیلەو یەخسیربین.

زۆربەی هەرە زۆری ئەو حیزبانەی لە هەر چواربەشی کوردستان کە گوایە بۆ ئازادی کوردان خەبات دەکەن! کەچی نەک ئازادیان نەکردوە بەڵکوو شەرەف وکەرامەتی ئەو گەلەشیان شکاندوەولە کەسایەتی خۆیاندا سوکیانکردون.

گەلی کورد بە درێژای مێژوخاوەنی ملیۆنان شەهیدەو هەزاران زیندانی و ماڵ وێرانی داوە لە پێناو گەیشتن بە ناسنامەی کوردستانی بوونی کەچی زۆربەی حیزبەکان خۆیان بە عێراقی و ئێرانی و سوری و تورکی دەزانن، لاوانی وڵات خوێنیان رژاو خۆیان فیدا کرد بۆپاراستنی شکۆی گەلەکەیان و گران ڕاگرتنی کۆمەڵگاکەیان کەچی زۆربەی حیزبۆکەکان بوونەتە کۆیلەی داگیرکەرانی کوردستان و نەوت وزێڕ و ئاوی ئەو میلەتە دەبەخشن و دەفرۆشن بە داگیرکەرانی وڵات و گەلیش لە سەرمایە گشتیەکان کە موڵکی خۆیانە بێبەش و چاوەزارو بێدەرەتان ماوەتەوە.

ئیدی سەردەمی سیاسەتی کلاسیک و بیری کلاسیک وخەباتی کلاسیک بەسەرچوەوگەل چیدی ئەم شێوە تێڕوانینانە قەبوڵ ناکات و لە خۆی دایدەدڕێت.

ئەو حیزبانەی زهنیەتی پارچەچیەتی لە هەوڵداندان بچەسپێنن، ئەوانە ئەساسەن بۆڕزگاری وڵات خەبات ناکەن، بەڵکوو لە لایەک بۆ بەردەوام بوونی پەیمانی شومی لۆزان ئیسراردەکەن لە لایەکی دیکەش بۆ پاراستنی کورسی دەستەڵاتی خۆیان چون تا ئەو پەیمانە بەردەوام بێت گەلی کوردیش لە پارچەبووندا دەمینێتەوەو تا کوردیش لەو پارچە بوونە ڕزگاری نەبێت ئەوان حوکمی ئاغایەتی خۆیان بە سەر گەلی هەژاری کوردا دەتوانن بەردەوام بکەن.

پەکەکە ئەم شێوە زهنیەت و تێڕوانینانە قەبوڵ ناکات ودەیەوێت سنورە دەستکردەکانی کوردستان تێک وپێک بدات و کوردستانی بەش بەش کراو پارچە دادڕاوبە یەک ئاشنا بکات وخاک و وڵات دەستلەملانی یەک بکاتەوەو بیانکاتەوە بە یەک.

ئەوانەی دژایەتی پەکەکە دەکەن لە ئەساسدا دژایەتی یەک بوونی کوردستان و بە یەک وڵات بوونی کوردان دەکەن ، ئامانجیش پاراستنی بەرژەوەدی حیزبی و بنەماڵەی زیاترشتێکی دیکە نیە.

پەکەکە فەلسەفەی ژیانی ئازادەو تیکۆشان بۆ ئەوە دەکات کۆمەڵگایەکی ئازادو خاوەن ئەخڵاق بئافرێنێت. پەکەکە دەیەوێت پیرۆزی خاک و نیشتیمان بە پەروەردەو تێگەیاندن بگەیەنێتە ئاستێک کۆمەڵگا وەک نرخێکی مەزن و کەرامەتی خۆیان سەیری بکەن و لێی تێبگەن، نەک وەک ئەو حیزبەی هەزاران مرۆڤی چەکداری هەبێت کەچی بێئەوەی یەک فیشەک بۆ پاراستنی گەلەکەیان بتەقێنن لە نیوەی شەودا گەلی هەژار بە ژن و منداڵ و گەنج و پیرەوە تەنیا بهێڵن و لە ئاکامدا بکەونە دەست دڕندەترین هێزی تاریک پەرەستی ئیسلامی سیاسی و تارو مار بکرێن.

کۆمەڵگای کوردی کاتێک دەگات بە خۆرکە پێشەنگەکەی فیدای بێت و ژیان و ماڵی پێشکەش بە گەل و نەتەوەکەی بکات نەک ئەوەی هەموو گەل و خاک لە خزمەت خۆی و بنەماڵەی خۆی و حیزبی خۆی بنێت.

ئەو کوردەی وڵاتە داگیرکەرانی کوردستان بە وڵاتی خۆی دەزانێت دەبێت تف و نەعلەت بکرێت و ئەو شێوازە بیرکردنەوە کە پرۆژەی کۆیلە کردن و گێل کردنی کۆمەڵگایە بۆ هەمیشە دەبێت چاڵ بکرێت.

سەردەمی ئازادی و گەیشتن بە ژیانێکی واتادارنزیکەو تفرو تونا کردنی زهری ڕەش و ئەخلاقی ڕەش و مێژوی رەش وگردی رەش لە کۆتایدایەو جەوهەری کوردی ئازادو خەباتی ئازادی خوازیش وا لە هەڵاتنە.