داخوازینامەیەک بۆ پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەى دۆخى هەرێم و کۆتاییهاتنى ویلایەتى بارزانى

پێنوسەکان

بە مەبەستی گەیاندنی بارو دۆخی ناهەمواری سیاسی کوردستان و کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆکی هەرێم، چەند چالاکوانێکی کورد هەستاون بە دانانی داخوازینامەیەک( pititions ) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا، بۆ ئەوەی هاوڵآتیانی کوردی دانیشتووی بەریتانیا، لە ڕێگەی واژۆکردنی ئەو داخوازینامەیەوە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک و پێشێلکاریەکانی پارتی دژی بنەماکانی دیموکراسی بگەیەنێتە حکومەتی بەریتانیا.

بە پێی یاسای پەرلەمانتاری بەریتانیا، هەر داخوازینامەیەک سەت هەزار ( ١٠٠،٠٠٠) کەس واژۆی لەسەر کرد، ئەوا ئەو داخوازینامەیە دەبێتە بابەتی گفتوگۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا، بەو پێیەش بەریتانیا کۆنسوڵخانەی لەشاری هەولێری هەرێمی کوردستاندا هەیە، دەکرێت لە ڕێگەی کۆکردنەوەی ژمارەی یاسایی واژۆکانەوە فشاری زیاتر بخرێتە سەر پارتی و بارزانی بۆ ئەوەی چیدیکە نەبنە مەترسی لەناوبردنی یەکجاری بنەما سەرەتاییەکانی دیموکراسی.

لێرەوە داوا لە سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز و دیموکراتخواز دەکەین کە بەشداری بکەن بۆ واژۆکردنی ئەو داخوازینامەیە و نزیکەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لە خوارەوە لینکی داخوازینامەکەی پەرلەمان دادەنێین:

https://petition.parliament.uk/petitions/110743