پێشڕەویەکان بۆ ئازادکردنی شەنگال بەردەوامن و سەرکەوتن نزیکبۆتەوە

پێنوسەکان

لە دوێنێوە لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی ئازادکردنی شەنگال و دەوروبەری، گەریلاکانی هەپەگە و یەپەژەی شەنگال چەندین گوندیان لە دەستی چەتەکانی داعش ئازادکردووە، وێڕای ئەوەی شەوی ڕابردوو پێنج گوندیان ئازادکردووە، ئەمڕۆش گوندەکانی قزڵکەند و خەرابسۆر و جادەی نێوان سوریا و ئێراق ئازاد کراوە.

دێرسیم گەرمیانی فەرماندەی گەریلاکانی هەپەگە ڕایگەیاند جگە لە ئازادکردنی ئەو گوندانە لەناو شەنگالیشدا پێشڕەوەی باش هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە هاوپەیمانانی دژی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەش لە پێشڕەویدان بۆ ناو شەناگال، چەتەکانی داعشیش ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان هەیە، بەشێکی زۆریشیان ڕایانکردووە بەرەو بیابانەکانی ڕۆژئاوا و دێرزور. سی

هەر ئەمڕۆش کەناڵی بی بی سی بەریتانی نوسیویەتی هەڵمەتی ئازادکردنی شەنگال بە هاوپشتی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و بەشداری هێزی پێشمەرگە دەستی پێکردوو ە و دوکەڵیکی زۆر لە کەناری شارەکە دەبینرێت.