ئەوروپا: پۆلیس بەدوای تۆڕە جیهادیەکەی مەلا کرێکارەوەیە و ١٣ی لێ دەستگیرکردوون

پێنوسەکان

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی بی بی سی بەریتانی، حەڤدە کەس لە وڵاتانی ئەوروپا بە گومانی ئەوەی کە سەر بە تۆڕە جیهادیەکەی مەلا کرێکارن. لەلایەن پۆلیسەوەگو مانی ئەوەیان لەسەرە هەندێک لەوانە کە گەڕاونەتەوە سوریا و ئێراق و پەیوەندیان بە گروپە تیرۆریستیە جیهادیەکانەوە هەیە، تاوەکو ئێستا سیانزە لە گومان لێکراوەکان شەشیان لە ئیتاڵیا، چواریان لە بەریتانیا، سێیان لە نەرویج دەستگیرکراون. بە پێی هەواڵەکە ئەو تۆڕەی مەلاکرێکار لە هەوڵی ئەوەدا بوون بەشێوەیەکی نایاسایی کرێکار لە زیندان ڕزگار بکەن، لە ئێستادا پۆلیسی ئەوروپا ڕایەڵەکانی مەلا کرێکاریان کردوونە ئامانج و بە دوایانەوەن تا کو دەستگیریان بکەن.