ڕێستوڕانتێک لە بەریتانیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خواردن بۆ مشتەریەکانی دەنێرێت

پێنوسەکان

لە هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانیدا هاتووە، ڕێستوڕانتێکی هندی بەناوی ( the don ) لە میلتۆن کینس، کە خاوەنەکەی ناوی ( ئاکی ڕەحمان ) ە، داواکاری پێشکەش کردووە بە دەزگای پەیوەندیدار بۆ مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری phantom 3, بە مەبەستی ناردنی خواردنی سەفەری بۆ مشتەریە برسیەکانی بۆ ئەوەی زوو بەدەستیان بگات.

ئەم هەوڵەی ئاکی دەبێتە یەکەم کاری لەو جۆرە لەجیهاندا ئەگەر بێتوو لە داهاتوودا دەزگاکانی پەیوەندیدار لە بەریتانیا مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەکەی پێ بدەن، ئاکی گوتووشیەتی پێشتر فڕۆکەکەم تاقیکردۆتەوە و ناردوومە بۆ ماڵی نەنکم، بە سەرکەوتوویی کارەکەی ئەنجامداوە، هەروەها دەڵێت لەکاتێکدا فڕۆکەکە خواردنەکە دەگەیەنێتە بەردەرگای ماڵی مشتەریەکان بەهۆی کامێرایەکەوە ئەو کردەیە تۆمار دەکات و دواتر وەکو دیاری کۆپیەکی دەدەینەوە مشتەریەکانمان.