فەڕەنسا بە قورسی دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر داعش

پێنوسەکان

دوو ڕۆژ دوای کردەوە تیرۆریستیەکانی پاریس لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، فەڕەنسا دەستی بە هێرشەکانی کرد بۆ سەر داعش، ئەمشەو دە فڕۆکەی فەڕەنسا کە بنکەکانیان لە وڵاتی ئەردەن و ئیماراتە، بە خەستی هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە شاری ڕەقەی سوریا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا بەریتانیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو هێرشانە سەرەتایەکن بۆ تۆڵەکردنەوە لە داعش، لە بەرامبەر کردەوە تیرۆریستیەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیانی پاریس، کە تێیدا ١٢٩ کەس کوژران و ٣٥٢ کەسیش بریندار بوون.

لەو زانیاریانەدا هاتووە، بارەگای مەشق ڕاهێنانی چەتەکانی داعش و چەند بنکەیەکی دیکەی گرنگی چەتەکان لە ڕەقە کراونەتە ئامانج و بەهۆی چڕ و پڕی هێرشە ئاسمانیەکانی فەڕەنساوە هێڵەکانی کارەبا و ئاو لەو شارەدا بڕاوە.