کوردە عەلەوییەکان _ کەمایەتی لەنێو کەمایەتیدا_

نووسینی؛ داڤید مێکداڵ

گۆڕینی لەتورکییەوە؛ یوسف عزەدین

لەخۆرھەڵات و باشووری خۆرھەڵاتی تورکیادا, زێدەتر لەسێ ملیۆن عەلەوی ھەن و لەنێویشیاندا سێ یەک و بگرە زیاتریشی کوردن و ئەوەی دەشمێنێتەوە لەتورک پێک دێن.

بەشێوەیەکی گشتی عەلەوییەکان ئەوپەڕی"شیعە-ئیسلام" لەخۆدا بەرجەستە دەکەن و زیاتریش لەو شوێنانەدا دەژین کەناوچە کورد نشین و تورک نشینەکانی نێو تورکیای بەشێوەیەکی دیار تێدا ئاوێزان دەبێت. ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە کەژمارەی عەلەوییە کوردەکان لەنێو سەرجەم ژمارەی عەلەوییەکاندا دەبێتەوە بەکەمایەتی.

تورکەکان زۆربەی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی عەلەوییەکانیان داگیرکردووەو بەشێوەیەکی گشتیش کورد نوێنەرایەتی کەمایەتییەکی ئیتنیکی دەکات.

لەنێو کوردەکانیشدا عەلەوییە کوردەکان ھەر کەمایەتین, چونکە رێژەی زۆری ئەو کوردانەی کەلەنێو تورکیادا دەژین,

" سوونی-ئیسلام"ن. %٨٥

لەساڵی ١٩٨٩و لەنێوان مانگی مایس و حوزەیراندا, ھەموو ئەوانەی پەنایان بۆ بەریتانیا بردبوو, بەمەبەستی پەناھەندەیی گشتیان کوردی عەلەویی بوون.

باشە ئەگەر وەک ئەو دەم لەلایەن " بیرۆی کۆچکردن"ەوە مەزەندە دەکرا, ھەموو ئەوانەی کەداوای مافی پەناھەندەییان کردووە لەبەر ھۆکاری سیاسی نا, بەڵکو "پەناھەندەی ئیکۆنۆمیکی" بن و"کەلەخودی خۆیدا ئەم زاراوەیە جێی گومانە" و لەبەر ئەوە ھەڵھاتبێتن. بەڵام باشە ئەی بۆ دەبێت لەنێوان ئەمانەدا تورکێکی تێدا نەبێت؟!

( لەکاتێکدا تورکەکان نەک ھەر لەسەرجەم تورکیادا, بەڵکو لەناوچە عەلەویی نشینەکانیشدا زۆرینەن).

ئەمە جگە لەوەی لەو ناوچانەشدا, کوردە سونییەکانیش ھەن و دەگوزەرێن, ئەی بۆ ئەوانیش ھەڵنەھاتوون و داوای پەناھەندەیی ناکەن، دیارە وەڵامی ئەم پرسیارانە گەلێک تێکەلڕ و پێکەڵن.

بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا حاڵی بوون لەوەی کەبۆ کوردە عەلەوییەکانی خۆرھەڵات و باشووری خۆرھەڵات ناچارن دەست بەرداری مالڕ و حاڵی خۆیان بن, تاڕادەیەکی زۆر روون و ئاشکرایە.

باوەڕی عەلەوییەکان

لەبارەی تەنگ ھەڵچنین بەعەلەوییەکان و دژایەتی کردنیان زۆر ھۆکاری مێژوویی و ئایینی سیاسی ھەن. عەلەوی زۆر جار و بەواتایەکی گشتی وەک دەلالەت لەشیعەو پانتاییەکی بەرفراوانی باوەڕی دەروێشانە دەخرێتەڕوو.

بەڵام زیاتر وەک تێکەڵەیەک لەبیرۆکەی شیعییەت و مازدەیزمی فارسی و مەسیحییەت, لەسەرەتای چەرخی شانزەیەم و پێش سەردەمی عوسمانییەکان, لەخۆرھەڵاتی ئەنادۆڵداو لەنێو خێڵە تورکمەن و کوردەکاندا جێی خۆی کردەوە.. کە بیروباوەڕەکانی نێوەڕاستی ئاسیاش لەخۆ دەگرێت.

ئەم عەلەوییانەی کە "قزلڕ باش"یشیان پێدەگوترا(بەھۆی ئەو سەروپێچە سوورانەی کەلەسەریان دەبەست), لەتەک ئیمپراتۆریەتی "فارسی-شیعە" دژ بەعوسمانییەکان جەنگاون, بەڵام پاش ئەوەی لەساڵی ١٥١٤دا عوسمانییەکان توانیان ھێزە ئێرانییەکان لەئەنادۆلڕ وەدەربنێن, بەتۆبزی زێد و خاکی نیشتەجێبوونی عەلەوییەکان خراوەتە پالڕ خاکی عوسمانییەکان و بەمەزەندەش لەجەنگەکاندا ٤٠,٠٠٠ عەلەویی لەلایەن عوسمانییەکانەوە کوژراون.

لەو مێژووە بەدواوەش, عەلەوییەکان, لەبەر جودایی بیرو باوەڕیان لەلایەن دام و دەزگا عوسمانییەکانەوە چەوسێنراونەتەوە. تا ئێستاش سونییەکان دەستووری شەوانی ئایینی عەلەوییەکان"بەمۆم کوژانەوە" تۆمەتبار و ناودێر دەکەن.

ئەم جۆرە تۆمەتانەش ھاوشێوەی ئەوانەیە کەلەئۆروپادا, دراونەتە پالڕ جوولەکەکان و بەڵام جگە لە تۆمەتبارکردن و باوەڕێکی پڕ و پووچ و چەواشەکەر ھیچی تر نییە.

ئەوەی پێشتریش کەعەلەوییەکانی بە"قزلڕ باش" دەدایە قەڵەم و دەیناساندن, لەئێستادا لەلایەن عەلەوییەکانەوە بەتانەو تەشەر دەزانرێت و سەیر دەکرێت.

جا عەلەوییەکان چەند باوەڕیان بە" عەلی"بێت و پێیان وابێت لەنێو ئیسلامدا جێیان بۆتەوە, بەڵام سونییەکان سیستەمی باوەڕی عەلەوییەکانیان پآ قبوولڕ ناکرێت, عەلەوییەکان پێنج مەرجەکەی ئیسلامیان پشت گوآ خستووە: شەھادەت و نوێژی پێنج فەرزەو زەکات و رۆژوو و چوونە حەج.

بەپێی باوەڕی سونییەکانیش خراپترین خاڵی سنووربەزاندنی عەلەوییەکان, لەدەست نوێژنەگرتنی پێش دوعاکردنیاندا بەرجەستە دەبێت, ھەر بۆیە لای ئەوان عەلەوییەکان رەگەزی پیسکردن و گەندەڵکردنی کۆمەڵگەن.

بەلای عەلەوییەکانیشەوە ئەوەی گرنگە ناوەخنی رۆح و ئەو شتانەیە کەبەئەقڵدا دێن, نەک نمایش و خۆپیشاندان. بەو پێیەش کەلەگوندە عەلەوییەکاندا مزگەفت نییە, بەسانایی دەناسرێن و جیادەکرێنەوە(ئەمە ئەگەر دەسەڵاتدارانی حکومەت لەو ناوچەیەدا مزگەفتیان دروست نەکربێت؟) سەرباری ئەوەی کەئافرەتانی عەلەویی بەبآ پەچەو چارشێو دەچنەدەر و دەگەڕێن.

عەلەوییەکان گرنگی بەدار و درەخت-یش دەدەن, بەتایبەتیش دار و درەختی نزیک گۆڕی پیاوچاکان, ھەر بۆیە مرۆڤەکان بەمەبەستی ھاتنەدی نیازەکانیان, پارچە پەڕۆی ھەمەجۆر لەو جۆرە دارانە دەئاڵێنن.

 

گوزەرانی عەلەوییەکان

وەکو زۆر مەزھەبی دیکەش, عەلەوییەکانیش لەپێناو ئەوەی نەکەونە ژێر گوشارەوە, خۆیان پەنا دەدەن. ئەوان و باوەڕدارانی مەزھەبە شیعییەکانی تریش, لەدنیای نادۆستانەی سونییەکاندا, تەنھا رێگەیەک بۆ مانەوەیان لەخۆ دەرنەخستن و دەرنەکەوتنیاندا بەرجەستە دەبێت.

بەڵام سەبارەت بە خۆدەرنەخستن و وەدەرنەکەوتنی عەلەوییە تورکەکان, کەھاوزمانی تورکە سونییەکانن, زۆر گرفت و ئاستەم نییە. بەڵام کوردە عەلەوییەکان بەھۆی شێوەزاریانەوە بەئاسانی ئاشکرا دەبن, تەنانەت ئەگەر لەناوچەیەکی عەلەوی نشینیشدا نەبن, عەلەوی بوونیان دیار و ئاشکرایە. ھەر زۆرێک لەکوردە عەلەوییەکان شێوەزاری سەرەکی ئاخافتنی کورد, کرمانجی نازانن( لەگەلڕ ھەندێک لەتورکە عەلەوییەکان) بەشێوەزاری زازایی دەدوێن و ئەمە جگە لەوەی گەر دەگمەنیش بێت, ھەندێک لەنێرینە عەلەوییەکان خەتەنە ناکرێن و لەکاتی بوون بەسەربازیاندا بەئاسانی دەناسرێنەوە.

لەتورکیاشدا بەگشتی عەلەوییەکان و بەتایبەتیش کوردە عەلەوییەکان, بەچەپ ناسراوون و رەنگە ھۆکارەکەشی وەک پەرچەکردارێک بێت بۆ خۆ بەجودابینینی سونییەکان, ھەر بۆیە ھێشتاکەش عەلەوییەکان, شیعر و بەسەرھاتی ژیانی شاعیری یاخی و سۆفی"پیر سوڵتان ئەبدالڕ" کەلەلایەن عوسمانییەکانەوە لەچەرخی شانزەیەمدا لەسێدارەدرا, بەردەوام زیندوودەکەنەوە.

شایانی باسیشە لەنێوان تێڕوانینی عەدالەت خوازانەی خودی عەلەوییەکان و ئەو کێشمانکێشە ھاوچەرخەی لەمڕۆی کۆمەڵگە عەلەوییەکاندا پیادەکرێت, پێوەندیی دەبینرێتەوە. لەگوندە عەلەوییەکاندا لەڕووی "سوسیۆ- ئیکۆنۆمیک"ەوە, شێوازێکی دیموکراتخوازانەمان دەکەوێتە بەرچاو( بەتایبەت ئەوان ئاغای گەورەی تایبەت بەزەوییان نییە و بەشێوەیەکی ھاوبەش کار دەکەن), بەھۆی ئەمانەو لەڕووی سیاسیشەوە بەمەبەستی خۆ جیاکردنەوە, عەلەوییەکان بەرەو چەپخوازی دەچن.

کۆمەڵێک لەتورکە عەلەوییەکانیش ھەن کە ددان بەشوناسنامەی کوردیدا دەنێن و ھەندێکیشیان بەر لەچەند سەدەیەک لەمەوبەر ئاوێزانی کولتووری کوردی بوون.

لەسەردەمانێکیشدا ھەندێک لەکوردە سونییە کۆچەرییەکان تێکەلڕ بەتورکمەنە عەلەوییەکان بوون و ئیدی کوردەکان سیستمی باوەڕی ئایینی عەلەوییەکانیان وەرگرتووەو تورکمەنەکانیش کولتووری کوردیان لەخۆ گرتووەو تەنانەت زۆرێک لەتورکەکانی تریش تازەمەنێکی نزیکیش, دژ بەپۆلێنکردن و رەفزکردنی جوداخوازانە, وەک سیمبۆل شوناسنەمەی کوردیان قبووڵکردوووە.

کوردە عەلەوییەکان زیاتر گوندنشینن و لەناوچە شاخاوییەکانی دەرسیم( دەسەڵات ناوی کردۆتە تونجەلی), یان نزیک مەراش و ئەو شوێنانەی کە کاری تێدا دەکەن نیشتەجێن. لەگەلڕ زیادبوونی ژمارەشیاندا ھەندێکیان بەرەو ئەو شارانەی کەسوونی نشینن, کۆچیان کردووەو لەوێشدا ھەر ناچاربوون لەنێو ناوچەکانی خۆیاندا( کۆڵیت و گچکەخانوو)دا ژیان بەرنەسەر و بەو پێیەش نەیانتوانیوە لەسنوورێکی دیاریکراو زیاتر, ئەولاتر بچن.

 

گوشاری سیاسی

لەساڵەکانی ھەفتاکاندا ھەندێک لەعەلەوییەکان بەشێوەیەکی ئەکتیڤ تێکەلڕ بەسیاسەت بوون و دەرئەنجامی ئەمەش لەکۆتایی ساڵی ١٩٧٠-دا کەوتنە بەر ھێرشی راستڕەوەکان. لەساڵی ١٩٦٧-یشدا بەھۆی گەمەیەکی فووتبۆلڕ کەلەشاری"قەیسەری" سازکرا, ٤٠ کەسی عەلەوی کەلە"سیواس"ەوە ھاتبوون, پەلاماردران و کوژران.

دەرئەنجامی تەنگژەی راستڕەو و چەپڕەوەکانیش, لەساڵی ١٩٧٨دا, بەڕابەرایەتی و ئۆرگانیزەی "گورگە بۆرە

فاشییەکان" قەتڵوعامی سەدان عەلەوی کرا.

بەڵام لەساڵی ١٩٨٠-دا پێکدادان و ململانێی چەپڕەو و راستڕەوەکان, خرایە قاڵبی مەزھەبییەوەو ( ناوی گورگە بۆرەکان نەدەبرا).

ھەندێک لەدیندارەکانیش, خۆیان بەدوور نەگرت لەوەی کەعەلەوییەکان بەکەمێک لەئاژەلڕ بەنرختر بدەنە قەڵەم و ئاماژەش بەوە بدەن کەکوشتنیان رێگەپێدراو و جائیزە.

جا ئەم کەسە دیندارە ئوسووڵیانە, لەساڵی ١٩٨٩داو لەناوچەی مەراش-دا دەنگێکی باشیان بەدەست ھێناو لەنێوان ھەڵبژێردراوەکانیشدا, "ئوێککەش کەنگەر"یش ھەبوو کەوەک راستڕەوێک لەقەتلڕ و عامەکانی ساڵی ١٩٧٨-دا پێشڕەو و پێشەنگ بوو.

ھەر بۆیە بەقەولی( راوکردنیان جائیزە, راو)یان لێھات و بەھەڵبژاردنی ئەو جۆرە کەسانەش زۆر شپرزەو پەشێو بوون.

جا بەھۆی باڵادەستبوونی کەسانی بەبنەما ئیسلامی ئوسووڵی و(ھاوکات ئەزێت دانی عەلەوییەکان) و دەرئەنجامی ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ئاداری ساڵی ١٩٨٩ش, بوونە ھۆی ھەڵھاتنی کوردە عەلەوییەکان, بەتایبەتیش لەمابەینی مانگی مایس و حوزەیرانداو بەشێوەیەکی چڕ و پڕ.

بەپێی ھەندێک واتە واتی بآ سەرچاوەش, گوایە ھەندێک کەسی ھەلپەرست و بآ ئینساف, بەمەبەست و بەڵێنی کار دۆزینەوە بۆ کوردە عەلەوییەکان, ئەم کەش و ھەوای شلۆقی و پانیکەیان خوڵقاندوووە.

ھەرچەند ئەوە دێت بەئەقڵدا کەدەبێت حکومەت دژ بەئیسلامە ئوسووڵییەکان بوەستێتەوە, لەبەر ئەوەی ھەر ھیچ نەبێت دەوڵەت "لایک و سکولار"ەو ئەوانیش دژ بەئەتاتورکچییەکانن. بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا بەو پێیەی ئایینی رەسمی دەوڵەت "سوونی-ئیسلام"ە, کەواتە ھەر خودی خۆی دوژمنانی شیعەو عەلەوییەکان گۆش و لەخۆدەگرێت.

سەرۆک وەزیرانی تورکیاش کەسێکی دیندارەو بەتەواویش پەیوەست بوونی بەتەریقەتی نەقشبەندییەوە, تێدا وەدەر دەکەوێت, ئەم نەقشبەندیانەش بەتوندی پەیوەستن بەئوسووڵیەکانەوە.

لەمەش زیاتر بەو پێیەی دەنگدەرانی "پارتی نیشتمانی دایک" بەرەو کەمی دەچن, زیاتر پێویستیان بەھاریکاری و کۆمەکی پارتە ئوسووڵییە دیندارەکانە. ھاوپەیمانانی تورکیاش لەناتۆ, دەرحەق بەو مەسەلانە, مەبەستیان نییە گوشار بخەنە سەر تورکیاو دووچاری تەنگژەی زیاتری بکەن, تەنھا شتێکیش کەھەڵوێستەی لەسەر دەکەن, مافی مرۆڤە لەتورکیاداو بەتایبەتیش ئەوەی تایبەتە بەکوردان.

بڵاوترین شێوازی گوشار خستنە سەر کوردان، لەگرتنی بآ ھۆو ئەشکەنجەدا بەرجەستە دەبێت و لەچاو کوردە سوونییەکانیشدا زیاتر کوردە عەلەوییەکان رووبەڕووی ئەم جۆرە گوشارانە دەبنەوەو لەئیفادەی پەناھەندەیشیاندا ئاماژەیان بەوە داوە، کەزۆرێک لەکەس و کار و خزمانیان بەھۆی بیروبۆچوونی سیاسییانەوە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.

لەھەفتاکاندا زیاتر سوپا بەچاوێکی سیمپاتیکانە دەیڕوانییە راستڕەوەکان و لەمڕۆشدا لەئاست ئەوەی سوونییەکان دەرحەق بەکوردە عەلەوییەکانی دەکەن، چاو دەنوقێنآ یان ھەر بەفیعلی بەشداری دەکات.

جا ئەم گوشارە نەتەنھا گوشاری تورکە بۆ سەر کوردو نەتەنھا گوشاری سوونییەکانە بۆ سەر عەلەوییەکان، بەڵکو زیاتر گوشارێکی پێکھاتووە لەھەردوو رەگەزەکەو لەھەر دوو بارەکەشدا کوردە عەلەوییەکان کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە.

ئاستی ژیانی رۆژانەو گوشارخستنە سەر زمان و کولتوور و دەستدرێژی و دەستگیرکردنە بآ ھۆکارە "کەیف ئامێزەکان"و ئەشکەنجەدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیش، لەچاو گوندە سوونی نشیەنەکاندا، رەوشی گوندە کورد نشینە عەلەوییەکان گەلێک خراپترە!؟.

ھەر بۆ نموونە گوندنشینەکان، کاتێک داوای قوتابخانەی ناوەندی و قیرتاوکردنی رێگاکانیان دەکەن، لەوەڵامدا پێیان دەڵێن: کەجارآ پێشتر دەبێت مزگەفتیان بۆ دروست بکەن. زۆرێک لەپەناھەندەکانیش بەپێی ئیفادەکانیان ئاماژەیان بەوە داوە، ئەو دەمەی لای کاربەدەستان سکاڵای تاڵانکردنی دوکانەکانیان کردووە، سەرباری ئەوە خۆیان تێھەڵدانیان خواردووە. ئەمە جگە لەوەی ئەو مامۆستایانەی کەبۆ قوتابخانە سەرەتاییەکانی ئەوان نێردراون، رۆڵی میسیۆنەری ئیسلامیان بینیوەو منداڵی عەلەوییەکانیان بەرەو ئیسلام راکێشاوە.

دیارە لەمانگی رەمەزانیشدا، گەر عەلەوییەکان لەماڵی خۆشیاندا نەوێرن نان بخۆن، یان جگەرە بکێشن، حەقیانەو زۆر ھۆکاریش ھەن بۆ ئەمە.

ھەر بۆیە کوردە عەلەوییەکان, زیاتر پێیان باشە داخراو و بێدەنگ بن، تەنانەت گەر رووبکەنە شارە گەورەکانی وەک ئیستانبولڕ-یش، ھەست ناکەن بەگەرمی کەس لێیان نزیک بێتەوە، بۆیە ناچارن بەدیققەت بن لەھەڵسوکەوتیانداو ھەروەک جولەکەکانی روسیا-ش، ھەمیشە عەلەوییەکان-یش بەچاوی سووک سەیرکراون و گوشاریان خراوەتە سەر و لەساڵی ١٩٨٩-یشدا ئەمە گەیشتە چڵەپۆپەی.

وێڕای گوشاری خەڵکە سوونییەکەش بۆ سەریان، لەلایەن ژاندرمەو ھێزەکانی حکومەتیشەوە، ناو بەناو بەبەھانەو ناوی گەڕان بەشوێن "ئەندامانی رێکخراوە یاساغەکانەوە"، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.

بەپێی ئیفادەی یەکێک لەپەناھەندەکان:

( یەکەم جار لەسەعات دوو یان سێی شەودا"پۆلیسەکان" دەستیان کرد، بەھاوار ھاوار و دواجار دەرکەکەیان شکاند و ھاتنە ژوور، لە"یوسف"یان پرسی..ھەڕەشەیان لەمن و خێزانەکەم کرد و گوتیان "یوسف" لەکوێیە, ھاواریان کرد بەسەرمداو گوتیان،"کوردی کۆمۆنیست"،گوتیان, ئەگەر قسە نەکەم، ژن و منداڵەکانم دەبەن و دەستدرێژی سێکسیش دەکەنە سەر ژنەکەم، ھەموو ئەمانەشیان لەبەردەمی منداڵەکانمدا گوت" بەپێی رێکخراوی ئەمینیستی ئینتەرناشنال-یش ئەم جۆرە دەستدرێژیانە ھەیە".

بەپێی ئیفادەی یەکێکی دیکەش لەئیفادەدەرەکان، پەلامارەکانی بەردەوامی تێرۆرخوازانەی پۆلیس گەیشتۆتە ئەو رادەیەی، کەمنداڵان ھەر دەمێک پۆلیس لەماڵەوەدا ببینن، یەکسەر دەستیان دەخەنە سەر تەپڵی سەریان.

 

رۆڵی دەوڵەت

ئەو کوردە عەلەوییانەی نیشتەجێی نێوان ناوچە کوردی و تورکییەکانن، پلانی نوێی درەخت چاندن و ئاوەدانکردنەوە، ناوچەکانیان دەگرێتەوەو ئەم بەزۆر راگواستنەشیان چ لەڕووی سیاسی و چ لەڕووی ئابورییەوە خزمەت بەدەسەڵاتداران دەکات. بەشێکی زۆری خۆرھەڵات و باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا و بەشێوەیەکی گشتیش لەپێناو ئامانجە بازرگانییەکاندا درەخت چاندن، یان لەچوارچێوەی پلانی ناوچەییانەی ئاوەدانکرنەوەدا، بەناوچەی کشتکاری دەستنیشانکراون. تەنانەت ملیۆنەھا مرۆڤ لەو ناوچانەی کە"پ.ک.ک"ی تێدا ئەکتیڤەو بەمەبەستی کەمکردنەوەی نفوسی کورد لەو شوێنانەدا، ناچار دەکرێن کەکۆچ بکەن. تونجەلی"دەرسیم"یش کە"پ.ک.ک"ی تێدا چالاکە، یەکێکە لەو شوێنە سەرەکییانەی کەبۆتە ئامانجی شاڵاو و پەلامارەکانی دەوڵەت.

لەساڵی ١٩٣٨-ەوە کوردە عەلەوییەکان دژ بەحکومەت جەنگێکی توندو تۆڵیان دەست پێکردووەو یەکێک لەبەرپرسە ئەوروپییەکان بەناوی "مارتین ڤان برونسین"، سەبارەت بە دۆزی کوردستان دەنووسێت:

( تونجەلی-دەرسیم- ھەموو کاتێک گرنگترین خاڵی کێشمانکێشی سیاسی بووەو بەگەورەترین زیندانی تورکیاش دراوەتە قەڵەم. حکومەتی تورک-یش گەرەکیەتی بڕبڕەی پشتی کوردە نەتەوەییەکان و بەتایبەتیش بڕبڕەی پشتی "پ.ک.ک" بشکێنێت، ھەر بۆیە دەوڵەت لەڕێی "ئاسیمیلەکردن" و گوشاری پۆلیس و راگوێزانەوە ھەوڵی زاڵبوونی داوەو زۆر خێزان و بگرە ھەندێک لەو گوندانەش کەلەژێر کاریگەری "پ.ک.ک"دا بوون، ناچارکراون کەخاک و زێدیان جێبھێڵن).

حکومەت ھەرچەند نکووڵی لەم جۆرە راگواستنانەش بکات، بەڵام بەڵگە ھەیە بۆ ئەنجامدانی، وەک نمونەی:

بەڵگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان کەنووسیویەتی" گوندنشینەکان بەمەبەستی دابینکردنی ھۆکاری گواستنەوەو لەبەر ئەوەی راگواستنەکەیان بۆ شوێنێکی ترە پەنایان بۆ ئەوان بردووە".

ھەرچەند لەناوچەی تونجەلی و لەنێوان ٤١٤ گوندی تۆمارکرادا, تەنھا ١٣٤ گوندیان دارستانیان ھەیەو دیاریکراوە، بەڵام بەپێی یاسای درەخت چاندن دەبێت ٣٥٥ گوند لەناوچەکانی خۆیان رابگوێزرێن بۆ شوێنانی تر.

سەبارەت بەڕۆژھەڵاتیش کە ئەرزنجان-یشی تێدا دەگیرسێتەوە، تەنھا ٢٩ گوند بەخاوەن دارستان، یان ناوچەی درەخت چاندن دەستنیشانکراون، بەڵام فەرمانی راگواستنی ٢٥٠ گوندی دیکەش دراون.

بەپێی ئیفادەی ھەندێک لەکوردە عەلەوییەکان-یش، گوایە لەلایەن کوردە سوونییەکانەوەو بەزۆری چەک زەوییەکانیان داگیرکراوەو تەنانەت ھەندێک لەو کوردانەش سەر بەحکومەت و گوندپارێزن.

سەبارەت بەقەرەبووی ئەوانەش کەعەردیان لەدەست چووە، تەنھا تایبەتەو دەدرێتە ئەوانەی کەدەوڵەت بەھاووڵاتی دڵسۆزیان دەداتە قەڵەم. ھەر بۆ نموونە: لەناوچەی مەراش تەنھا ئەوانەی کەپێوەندییان بەمیلیتان و کوردە سەرەبەخۆ خوازەکانەوە نەبووە، سەرباری زانینی نووسین و خوێندنەوەی زمانی تورکی، عەردی ئاڵتەرناتیڤیان پێدراوەو بەحوکمی ئەم جۆرە دەستوور و رێنمایانەش زۆرێک لەکوردان بێبەش بوون لەوەرگرتنی قەرەبووی مافەکانیان.

لەمیانی ئەو ھەموو گوشارە سیاسی و ئایینی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کەکراوەتە سەر کوردە عەلەوییەکان، راست و دروست نییە گەر پەناھەندەکانیان، وەک پەناھەندەی ئابووری بناسرێنرێن، لەکاتێکشدا ئەگەر قوربانی دەستبەسەرداگرتنی عەردەکانیشیان بووبێتن، چونکە لەکاتێکدا ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ تورکیا رووبەڕووی ھەموو جۆرە ریسک و ئەشکەنجەو تەنانەت کوشتنیش دەبنەوە. ئەگەر پێشتریش رووبەڕووی

گوشاری وا نەبووبێتنەوە، ناکرێت دڵنیا بین لەوەی کەرووبەڕووی نابنەوە, تەنھا پەنابردنیان بۆ داواکاری پەناھەندیی, بەسە بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە بەنەیارانی حکومەت بدرێنە قەڵەم.

ئەگەر ناچاری گەڕانەوەش بکرێن، مەگەر بەدزییەوە بگەڕێنەوە, تا بەخاوەن چانس بدرێنە قەڵەم..

یەکێک لەو پەناھەندانەی کەگەڕاوەتەوە, ئاوا باس لەوە دەکات کەلەفڕۆکەخانەی ئیستانبوول بەسەریدا ھاتووە:

( پۆلیسێک ھاتە پشتمەوەو پڕی دایە قۆڵەکانم و بردمیە ژوورێکی نھۆمی دووەم و ھەر کەگەیشتینە نێو ژوورەکە, پاش ئەوەی پاڵی پێوەنام بەربووە دەمووچاوم.. بەخائینی نیشتیمان تاوانباری کردم و گوتی: بۆ کوآ دەچیت بچۆ, ئەوەی بۆی دەگەڕێیتەوە ھەر ئێرەیە..ئەی کوردی پیس.. دواتریش زیندانی کردم).

ئاشکراشە تا سوپای دەوڵەتی تورکی، دژ بەدەسەڵاتە ناوچەییەکان و ھێرشکارییەکانی سوونییەکان، نەوەستێتەوەو رێگەچارەی بۆ نەدۆزێتەوە، ئەو زەحمەتی و ناڕەحتییەی کەکوردە عەلەوییەکان لەناوچەکانی خۆیاندا رووبەڕووی دەبنەوە, ناڕەوێتەوە!؟

سەرچاوە: ALEViLiK VE KURTLER( inceleme-Arastrma-Belgeler)/postfach١٣١٨٣١,٤٢٠٤٥wuppertal-١٩٩٧