ئایە تف کردنە ناو جلی خۆت سوونەتە!

محەمەد هەریری

حەدیس بەردەوامە لە زیاتر وزیاتر شێواندنی وێنەی ئیسلام و دزێوکردنی ئەحکامەکانی و کەمکردنەوە لە گرنگی قورئان و شێواندنی وێنەی خودی زاتی پێغەمبەر [د.خ] بەڵکو زاتی خوداش!

لە سەحیحی بوخاریدا دوو حەدیس هاتووە کە بە هەر پێوەرێکی کۆن ونوێ لێکبدرێتەوە شێواندنێکی ڕاشکاوە بۆ وێنەی پێغەمبەر [د.خ] و نیشاندنیتی لە شێوەیەکی سەرەتایی و نەزان بە بچوکترین ئادابی پاك وخاوێنی!

جارێ حەدیسێك هاتووە نازانم چۆن لەسەری ڕاوەستین کە دەڵێت: پێغەمبەر هەر تفێك و بەڵغەمێکی فڕێ دابێت بەر زەوی نەکەوتووە وبەڵکو هاوەڵانی لە ئاسمانەوە گرتیتیانەوە و لەدەم و چاو وپێستی خۆیان هەڵسویوە بۆ تەبەروك!

قال عروة عن المسور ومروان خرج النبي صلى الله عليه وسلم زمن حديبية فذكر الحديث وما تنخم النبي صلى الله عليه وسلم نخامة إلا وقعت في كف رجل منهم فدلك بها وجهه وجلده.

لە حەدیسێکی تردا گوایە ابي بردة لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: هاتمە لای پێغەمبەر [د.خ] دیتم سیواکێکی بەدەستە وسیواک دەکات و دەڵێت: هۆع هۆع، وسیواکەکەی خستۆتە ناو دەمی وەك بڵێی هێڵنج دەدات.

حدثنا أبو النعمان قال حدثنا حماد بن زيد عن غيلان بن جرير عن أبي بردة عن أبيه قال أتيت النبي صلى الله عليه وسلم فوجدته يستن بسواك بيده يقول أع أع والسواك في فيه كأنه يتهوع. (باب السواك, كتاب الوضوء, صحيح البخاري)

یانی سیواکەکەی هێندە لە دەمی قوڵکردۆتەوە تا دەگاتە قورگی و گەدەی دەوروژێنێت! هەندێك لە شارحی حەدیس دەڵێن ئەوە بەڵگەیە کە زمان وقورگیش دەبێت بە سیواك پاك بکرێنەوە!

ئینجا حەدیسێکی تر لە هەمان باب دا باس دەکەن کە هیچ مرۆڤێکی عاقڵ نازانێت دەبێت سوودی تەشریعی و مێژوویی چی بێت

هەتا ئەگەر ڕاستیش بێت، کێ هەیە پێمان بڵێت دەبیت سوودی ئەو حەدیسە چی بێت لە غەیری تانەدان لە کەسایەتی پێغەمبەر کە لە باب البزاق والمخاط ونحوه في الثوب هاتووە کە لە أنس بن مالك دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەر [د.خ] تفی دەخستە جلوبەرگی خۆی!!

لەبیرمە لە منداڵی کاتی خۆی کە تفمان کۆدەبوەوە لەناو دەرسدا شتی وامان دەکرد لە ترسی مامۆستا نەمەن دەوێرا بڵێین بجینە دەروە بۆ تفکردن! نەماندەزانی سونەتێكیش جێبەجێ دەکەین بەو کارەمان! باشە ئەگەر ڕاستە هەموو کارێکی پێغەمبەر دەبێتە سونەت بۆ سەلەفیە حەدیسیەکان تفەکانیان ناخەنە ناو جل وبەرگیان بۆ ئیتیباعی سونە؟! ئەخر کێ سوود لەو حەدیسانە وەردەگرێت کە کەسێتی پێغەمبەر [د.خ] بە شێوەیە نێگەتیڤ وبێزراوە یشان بدات؟!

238 حدثنا محمد بن يوسف قال حدثنا سفيان عن حميد عن أنس بن مالك قال بزق النبي صلى الله عليه وسلم في ثوبه. (كتاب الوضوء, صحيح البخاري)

ئەمڕۆ تفکردن لەسەر زەوی لەکاتی ڕۆیشتنت بەسەر شەقامەکاندا تابڵێی ڕەفتارێکی ناشیرین و نا شارستانیە، هەتا لەو کاتانەی کە کەسیشت لێدیار نیە، چونکە لەوانەیە کەسانێك لە پەنجەرەکانی ماڵەکانیانەوە چاویان لێت بێت، چ جای تف کردنە جل وبەرگی خۆت وەك چۆن منداڵ لووتی بە قٶڵی کراسی دەسڕیت! خۆزگە دەمانزانی حیکمەت چیە لە پشت گێڕانەوەی ئەو حەدیسانە؟!

 

بێگومان ژمارەگالێکی زۆر حەدیس هەن، کە هیچ ئەقڵێکی میانڕەو و مەنتیق بۆی هەزم ناکرێت ،،،، با سەحیحیشبن............. دەستەکانت خۆشبێت و هەر سەرکەوتوبیت.